به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەگوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاوێنە، مەحموود عوسمان نوێنەری کوردی پەرلەمانی پێشووی ئێراق، وێڕای پێداگری کردن لەسەر گرینگایەتیی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لەسەر سەبەخۆیی هەرێمی کوردستان، وتی کە پێویستە ئەم گشت پرسی بە پێی داکۆکی و چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەنجام بێت و لەم ڕێگایەدا بڕواپێکراوتر دەبێت .
سیاسەتڤانی هەڵکەوتەی ئێراقی هەروەها چاوپێکەوتنی شاندی کورد لە بەغدای بە هەوڵێکی ئەرێنی وەسف کرد و وتی : درێژەی وتووێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کارێکی پێویستە چونکە لە زۆرێک لە کاروبارەکان دا لەوان شەڕی داعش، پێویستی بە هاوکاریی دوو لایەنە هەیە.
ناوبراو وتیشی: درێژەی وتووێژی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی ئێراق دژایەتییەکی لەگەڵ هەوڵەکانی هەرێم بۆ بەدی هێنانی مافەکانی و بەڕێوەبردنی گشت پرسی نییە.